هاتووچۆی هەولێر دەستبەسەردا گرتنی ئۆتۆمبێلێکی ڕاگەیاند کە دوو مانگە کەمینی بۆ دادەنێت

لڤین:
دوای دوو مانگ لە کەمیندانان هاتوچۆی هەولێر دەستبەسەردا گرتنی ئەو ئۆتۆمبێلەی ڕاگەیاند کە خەڵکی بێزار دەکرد.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، له لاپهڕهی تایبهتی خۆی له فهیسبووك بڵاویكردهوه، پاش دوو مانگ گەڕان و کەمین دانان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلەی کە ببوە سەرچاوەی بێزاری خەڵکی عهنکاوە تاکو بەحرکە، شەوی رابردوو دەستی بەسەر داگیراو برایە گەراجی دەست بەسەرداگرتنی هاتوچۆی هەولێر بۆ ئەوەی رێکارە یاساییەکانی لە دژ جێبەجێ بکرێت.
بەوتەی وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر ئۆتۆمبێلەکە دەنگی ساڵەنساکەی گۆڕدراوە بە دەنگێکی بێزارکەر و خەڵکی ناوچەکە سکاڵایان لەدژی ئۆتۆمبێلەکە هەبووە.