تاڵیبان دەیەوێت کابول بە بێ شەر بگرێت

لڤین:

بزوتنەوەى تاڵیبان لە هەموو قۆڵەکانەوە هێرشی کردووەتە سەر کابوڵی پایتەخت و چووەتە چەند گەڕەکێکەوە فەرمانیشی بە چەکدارەکانی کردووە هێرش نەکەنە سەر ناوەندی شارەکە.

بزوتنەوەى تاڵیبان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات، دەیانەوێت بەبێ ڕوودانی شەڕ و توندوتیژی بچنە ناو کابوڵ و شارەکە بەبێ شەڕ ڕادەست بکرێت.

دەشڵێت، فەرمانی داوە لە چەکدارەکانی هێرش نەکەنەسەر ناوەندی شارەکە و لە چواردەوریدا بمێننەوە و ڕێگە بە هەرکەسێک بدەن کە دەیەوێت لە شارەکە بچێتە دەرەوە.

دوای ئەوەی زاڵمای خەلیل زاد نوێنەری ئەمریکا داوای لە تاڵیبان کردبوو کە هێرش نەکەنە سەر کابول تا ئەو کاتەی ئەوان هاوڵاتیەکان و کارمەندانی ئەفغانیان لە شارەکە دەبەنە دەرەوە.

دوای داواکەی ئەمریکا تاڵیبان دڵنیاییدا لە سەلامەتی ماڵ و گیانی خەڵکی شارەکە ئاماژەی بەوەکردووە نایانەوێت هیچ خوێنێک بڕژێت هەرچەندە ئاگربەستیان ڕانەگەیاندووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button