پڕۆژەیەکی کارەبا لە سلێمانی بە نزیکەی سێ ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەبڕی نزیکەی سێ ملیار دینار پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەكرێت و بڕیارە لەماوەی 270 ڕۆژدا تەواو بكرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە “لەسەر داهاتی لە 8%ی کارەباى بەڕێوبەرایەتى گشتى کارەباى سلێمانى و بەبڕی دوو ملیار و 873 ملیۆن دینار و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی پرۆژەیەکی کارەبا لەسلێمانی جێبەجێ دەکرێت”.
ئاماژەی بەوەشداوە “پرۆژەکە بریتیە لە کڕین و دانانى دوو محاویلەی پاوەر KV 132/33/11 MVA 40/50/63 کە لە هەردوو وێستگەی رزگاری و قولەرەیسی دادەنرێن، لەبرى ئەو دوو محەویلەیەیى گوێزرانەوە بۆ وێستگەى باشوور، پارساڵ لە وەرزى زستاندا سوتان”.
بەڕێوەبەرایەتیەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو “پرۆژەکە لەلایەن کۆمپانیای شاندزەوە جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لە 270 رۆژدا تەواو بكرێت و دابنرێن”.