ئەمریکا داوا دەکات تاڵیبان چاوەڕوانی بکات بۆ ئەوەی هاوڵاتیەکانی لە کابوڵ دەربچن

لڤین:  

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی رایگەیاند وڵاتەکەی داوای لە تاڵیبان کردووە کە نەچنە ناو کابولەوە تا کاتی چۆڵکردنی کارمەند و هاوڵاتیەکانی کۆتایی پێبێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە  زالمای خەلیلزاد، نێردراوی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان، داوای لە تاڵیبان کردووە کە نەچنە کابولەوە، تا ئەو کاتەی ئەمریکا چۆڵکردنی هاوڵاتییەکان و کارمەندە ئەفغانییەکانی خۆی لە شارەکە تەواو دەکات.

ڕۆژنامەکە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە دەڵێت هێشتا نەزانراوە کە چۆڵکردنەکە تا چەند دەخایەنێت، یان واشنتۆن دەتوانێت بە سەرکەوتوویی جێبەجێی بکات.

بەپێی داتای ڕۆژنامەکە لانی کەم 10 هەزار هاووڵاتی ئەمریکی لەکابوڵ ماونەتەوە، لە وەڵامی داواکەی ئەمریکادا، تاڵیبان جەختیان لە پێویستی ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکان کردووەتەوە.

چەندین ساڵە شەڕ و پێکدادان لەنێوان چەکدارەکانی تاڵیبان و هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئەفغانستان بەردەوامە لەم چەند مانگەی دواییدا ئەم بزووتنەوە کۆنترۆڵی ناوچە گەورەکانی ئەفغانستانی بەدەست هێناوە کە چەندین شاری گرنگی تێدایە ە لە ئێستاشدا گەمارۆی کابولیداوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button