عێراق: بڕیارێک لە بەرژەوەندی پۆلی شەش درا

لڤین:

وەزارەتی پەروەردەی عێراق، ئەو خوێندکارانەی پۆلی شەشەم کە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵیان کردووە، بەڵام دەرنەچوون بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە وزارییەکان، دەتوانن لە وەرزی دووەمدا بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن.

بەگوێرەی نوسراوێکی وەزیری پەروەردەی عێراق، کە وێنەیەکی دەست ( لڤین ) کەوتووە ئەمڕۆ (شەممە ١٤ ئابی ٢٠٢١ ) دەریکردووە، ڕایگەیاندووە،” ئەو خوێندکارانەی پۆلی شەشەم کە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵیان کردووە، بەڵام دەرنەچوون بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکان و ژمارەی تاقیکردنەوەیان هەیە، ئەوا ڕێگەیان پێدەدرێت بەشداری وەرزی دووەمی تاقیکردنەوەکان بکەن”.

لە بەشێکی تری ڕاگيیەندراوەکەدا هاتووە،” ئەو تاقیکردنەوەیە بۆ ئەو خوێندکارانە بە تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم هەژمار دەکرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button