وەزیری سامانە سروشتیەکان: گرانبوونی بەنزین بۆ کەمبوونەوەی هاوردەکردن دەگەڕێتەوە

لڤین:

وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هۆکاری گرانبوونی بەنزین بۆ کەمبوونەوەی هاوردەکردن دەگەڕێتەوە، دوو پلانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین داناوە .

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند “ئێستا هاوردەکردن کەمبووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزین”.

ئەو وتیشی، دوو پلانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین داناوە (چارەسەری کاتی و درێژخایەن)، بۆ ئەو مەبەستەش دوو تیمی پرۆفیشناڵ لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەستبەکار بوون.

ئەتروشی ئاماژەی بەوەشکرد، بەرپرسیارێتیی پاڵاوتن و بەرهەمهێنانی بەنزین دراوەتە کەرتی تایبەت و لای حکومەت نییە، بەڵام دەبێ لەگەڵ پاڵاوگە ناوخۆییەکان و وڵاتانی هەناردەکاری بەنزین بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ بکەین و پلانێکی هەمیشەیی بۆ چارەسەرکردنی دۆخەکە دابنێین، “ئێمە خوێندەوە بۆ زیادکردنی دەرهێنانی نەوتی خاو دەکەین بۆ ئەوەی نەوتی زیاتر بە پاڵاوگەکان بدەین”.

بە بێ ئەوەی باس لە پلانەکانیان بکات بۆ چارەسەری گرانبوونی بەنزین وەزیری سامانەسروستییەکانی هەرێم رایگەیاند: لەگەڵ وڵاتانی هەناردەکار و بەغداش لە هەوڵەکانمان بەردەوامین، لە دوو رۆژی رابردوو لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوومەوە و هاوهەڵوێستبووین لەسەر ئەوەی دەست بە جێبەجێکردنی پلانێکی نوێ بکەین بۆ ئەوەی کارەکانمان لەسەر بنەمای ئەخلاقی و پیشەیی بن و چیدیکە قەیران دروستنەبێ.

 

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button