وەزارەتی کشتوکاڵ سەبارەت بە گرانبوونی نرخی پەینی کیمیاوی ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

وەزارەتی کشتوکاڵ، پەینی کیمیایی لە ئاستی جیهاندا وەکو هەر بەرهەمێکی تری هاوردەکراو گۆڕانی بەسەرداهاتووە و گرانبووە، دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار کاریگەی خستوەتەسەری.

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم، ئەمڕۆ  (شەممە ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند، “پەرلەمانتار و وەزیری پێشوو، بەڕێز عەبدولستار مەجید، لەرێکەوتی ( ١٢ / ٨ / ٢٠٢١ ) لە ئەکاونتی فەرمی خۆیدا پۆستێکی کردووە و کۆمەڵێ پرسیاری ورژاندووە کە دڵنیاین جەنابیان باش ئاگاداری هەموو بارو دۆخێکی سێکتەری کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و ئاودێریە و ماوەیەکیش وەزیر بووە و لە ئێستاشدا سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریە لە پەرلەمانی کوردستان”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ ئاماژە بە چەند هۆکارێک کراوە کە بونەتە هۆی گران بوونی نرخی پەینی کیمیاوی.

دەقی ڕەونکردنەوەکە:

بەڕێزیان لەرێکەوتی 2021/8/12 لە ئەکاونتی فەرمی خۆیدا پۆستێکی کردووە و کۆمەڵێ پرسیاری ورژاندووە کە دڵنیاین جەنابیان باش ئاگاداری هەموو بارو دۆخێکی سێکتەری کشتوکاڵ و سامانی ئاژەڵ و ئاودێریە و ماوەیەکیش وەزیر بووە و لە ئێستاشدا سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ و ئاودێریە لە پەرلەمانی کوردستان

یەکەم /سەبارەت بە گرانبوونی نرخی پەینی کیمیاوی بەداخەوە کاک عبدالستار رونکردنەوەی پێویستی نەداوە لەسەر چۆنیەتی گرانبوون و بەرزبونەوەی نرخی پەینی کیمیایی ،چونکە پەینی کیمیایی لە ئاستی جیهاندا وەکو هەر بەرهەمێکی تری هاوردەکراو گۆڕانی بەسەرداهاتووە و گرانبووە ،بە بەراورد بەساڵانی پێشوو ،کە ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ گۆڕانکاریەکان و کێشەی بەرهەمهێنانی کۆمپانیا گەورەکانی بواری بەرهەمهێنانی پەین و بەرزبونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بەدینار و بەربڵاوبونی پەتایی کۆرۆنا و بەرزبونەوەی بۆرسەی پەین، کە بەڕێژەی ( %30 ) کاریگەری راستەوخۆی خستۆتە سەر گرانبوونی تێچوونی نرخی بەرهەمهێنان و هاوردەکردنی پەین بۆ هەرێمی کوردستان لە بازاڕەکانی دەرەوەدا.

دووەم/ دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار هۆکارێکی تری ناوخۆییە کە کاریگەری خستۆتە سەر گرانبوونی نرخی پەین .

سێیەم/سەبارەت بە دەنگۆی دانانی باجێکی زۆر لەسەر پەینی کیمیایی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان .

لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو هیچ جۆرە باجێک لەسەر هاوردەکردنی پەین وەرناگیرێت ،بەڵکو بەپێچەوانەوە هەنگاوی زۆر گرنگ و جدی نراوە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندی دارەکان و داواکراوە لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران بۆ مەبەستی لێخۆشبوونی گومرگی و ئاسانکاری بۆ هاوردەکردنی پەین لەدەرەوە.

چوارەم / سەبارەت بە قۆرخکاری بۆ چەند کۆمپانیایەک بۆ هاوردەکردنی پەین بەهیچ جۆرێک لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو قۆرخکاری بۆ هیچ کۆمپانیایەک نەکراوە ،بەڵکو لەم کابینەی لە لایەن وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاردراوە بەشێوازێکی ئازادانە کۆمپانیاکان دەتوانن مۆڵەتی فەرمی وەربگرن و پەین هاوردە بکەن ،چونکە وەزارەتمان دژی هەموو جۆرە قۆرخکاریەکە

و ڕێگەی بەم دیاردەیە نەداوە ، بۆ دڵنیایی زیاتری جوتیاران ، نوسراوی فەرمی ئاراستەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە بۆ ئەوەی کە بەهیچ شێوەیەک باج نەخرێتە سەر بەرهەمی هاوردەی پەینی کیمیایی لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان ،وە بەردەوام ئاسانکاری بۆ کۆمپانیاکان کراوە لەڕووی کارگێری و رۆتینەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی زیاتری هاوردەکردنی پەین بدرێ بەمەبەستی دروستکردنی کێبڕکێ و دابینکردنی پەین و دابەزینی نرخی پەین لە پێناو کەمکردنەوەی فشار و خزمەتی زیاتری جوتیارانی هەرێمی کوردستان بەمەرجێک کۆمپانیاکە نوسراوی ب.گ.کشتوکاڵی پارێزگاکان و رەزمەندی ئاسایشی هەبێت و پەینەکە رێگەپێدراو بێت .

پێنجەم/ لەکابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ،

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەهۆی قەیرانی داریی و نەبوونی بودجەی پاڵپشتی کراوی (اعاناتی زراعی) و بەردەوام نەبوونی قەرزی کشتوکاڵی لە بانقەکان نەتوانراوە هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بڕێک لەو هاوکاریانە وەکو دابینکردنی پەینی کیمیاوی بۆ جوتیاران دابین و دابەش بکات لەڕێگەی فەرمانگەکانی وەزارەتمان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان .

وە لە ئێستادا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کار لەسەر بەرنامەیەکی هەماهەنگی پەرەپێدان و پاڵپشتی جوتیاران دەکات لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و حکومەتی فیدراڵ و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و بەشداری پێکردنی کەرتی تایبەت ،وە بەردەوامە بۆ کارئاسانی و رووبەروبونەوەی ئەم قەیران و فشارانەی دەکەوێتە سەر جوتیارانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان .

راگەیاندنی وەزارەتی

کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

١٤ / ٨ / ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button