لەبارەی کوژرانی هاووڵاتییەکی هەرێم لەلایەن تورکیاوە ڕوونکردنەوە دەدرێت

لڤین:

هەپەگە، ئەو هاووڵاتییە باوکی شەش منداڵە و لە ناو باخەکەی خۆیدا کەوتووەتەبەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل – هەپەگە، ئەمڕۆ ( شەممە، ١٤ی ئابی ٢٠٢١ ) لەبارەی کوژرانی هاووڵاتییەک لەشەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” ناوی ئیبراهیم حەسەن کە خەڵکی گوندی دێشیشێ ناحیەی کانی ماسی باشووری کوردستانە، لە کاتێکدا کە خەریکی کارکردن بوو لە ناو باخەکەی خۆیدا کەوتە بەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و شەهید بوو”.

 

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

لە رۆژی ١٣ی ئاب، هاووڵاتییەکی  تەمەن ٥٠ ساڵ و باوکی ٦ منداڵ بە ناوی ئیبراهیم حەسەن کە خەڵکی گوندی دێشیشێ ناحیەی کانی ماسی باشووری کوردستانە، لە کاتێکدا کە خەریکی کارکردن بوو لە ناو باخەکەی خۆیدا کەوتە بەر هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و شەهید بوو. بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای شەهید ئیبراهیم حەسەن و خەڵکی گوندی دێشیشێ دەکەین کە هەڵوێستیێکی شەرافەتمەند و نیشتمانپەرەرانەیان نواند و خاکی خۆیانیان بۆ داگیرکەر چۆڵ نەکرد.

سوپای داگیرکەری تورکیا کە وێڕای بەکارهێنانی هەموو ئیمکانیاتی سەربازی خۆی بە هۆی خۆڕاگری گەریلای ئازادی کوردستان ناتوانێت پێشڕەی بکات و هەموو رۆژێک گورزی بەرئەکەوێت، بە بێبەزەییانە و ترسنۆکانە هێرشی خەڵکی مەدەنی دەکات. دەوڵەتی داگیرکەر و جینوسایدکاری تورکیا کوشتنی خەڵکی بێتاوان و کەسانی مەدەنی کردۆتە کەلەپوورێک بۆ خۆی و دەیەوێت ئەمە وەک شتێکی ئاسایی بە سەر هەموو لایەکدا بسەپێنێت. سوپای تورکیا بە تایبەت لەو هەرێمانەی کە لە بەرامبەر خۆڕاگری گەریلا تووشی شکست دەبێت، بە ئەنقەست شوێنی مەدەنی بۆردمان دەکات و هاووڵاتیان کۆمەڵکوژ دەکات. ئارمانجی سوپای داگیرکەر ئەوەیە کە بە راماڵینی کورد لە ئەم هەرێمانە پیلانە داگیرکەرییەکانی هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ بکات. بەڵام گەلی نیشتمانپەروەری باشوری کوردستان لە بەرامبەر ئەم سیاسەتانە سەر دانانەوێت، خاک و زێدی خۆی بەجێناهێڵێت و سیاسەتی کۆمەڵکوژی و جینوسایدی دەوڵەتی تورکیا پووچەڵ دەکاتەوە.

لێرەدا رایدەگەیەنین کە مسۆگەر حیسابی ئەم کۆمەڵکوژییانە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دەپرسین.

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی HPG

١٤ی ئابی ٢٠٢١



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button