مانگی تەمموزی ئەمساڵ بە گەرمترین مانگی سەد ساڵی رابردوو تۆمارکرا

لڤین:

مانگی تەمموزی ئەمساڵ گەرمترین مانگی سەد ساڵی رابردوو بووە لە ئاسیادا و لە ئەوروپاشدا ساڵی 2018 لەم ساڵ گەرمتربووە.

ئیدارەی ئۆقیانوسی نەتەوەیی و ئەتمۆسفێری (NOAA) رایگەیاند، لە تێکرای مانگەکاندا مانگی تەمموز بە گوێرەی مانگەکانی تر 1.54 پلەی سیلیزی بەرز بوەتەوە، هاوکات مانگی تەمموزی ئەم ساڵ بە گەرمترین مانگی 142 ساڵەی رابردوو تۆمارکراوە لە ئاسیادا.

بەڵام لە ئەوروپادا بە دووەم گەرمترین مانگی تەمموز لە دوای ساڵی 2018 تۆمارکراوە کە ئەو ساڵە مانگی تەمموز لەمساڵ گەرمتربوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button