یەكێتی: ئاڵا تاڵەبانی لە كاندیدبون دورخراوەتەوە

لڤین:

یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، بڕیاریداوە ئاڵا تاڵەبانی، كاندیدی حزبەكەی لە كەركوك دوربخاتەوە و لەبری ئەو بانگەشە بۆ دیلان غەفور بكات كە لەهەمان بازنەی هەڵبژاردندا بەشێوەی سەربەخۆ خۆی كاندید كردووە.

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە كەركوك، بە (كەركوك ناو)ی ڕاگەیاندووە،” مەكتەبی سیاسی بڕیاری دورخستنەوەی ئاڵا تاڵەبانی داوە وەكو كاندیدی یەكێتی لەناو هاوپەیمانی كوردستان”…

ئاماژەی بەوەیش داوە،” بەڵام لەچەند رۆژی داهاتودا كۆبونەوەی تر دەكەین لەسەر ئەوەی چۆن دەتوانین دوریبخەینەوە، چونكە پرسەكە پەیوەستیشە بەوەی ئایا دەتوانین لە كۆمسیۆنیش لایببەین”.

ئاڵا تاڵەبانی، كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی و سەرۆكی فراكسیۆنی ئەو حزبەیە لە پەرلەمانی عیراق، لە بازنەی یەكی كەركوك لە چوارچێوەی هاوپەیمانی كوردستان (یەكێتی و گۆڕان) خۆی كاندید كردووە، دیلان غەفور، پەرلەمانتاری هەمان حزب بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیاری سەركردایەتی یەكێتی بەشێوەی سەربەخۆ لە هەمان بازنە كاندیدە و هەردوكیان لەلایەن كۆمسیۆنەوە پەسەندكراون و ژمارەیان پێدراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button