بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە هاوڵاتییەک شەهید بوو

لڤین:

بەیانی ئەمڕۆ شەڕ لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکیا لە گوندی دشیشێ ی ناوچەی بەرواری باڵا روویداوە و بە هۆیەوە هاوڵاتیەکی گوندەکە شەهید بووە.

هاوڵاتیەکە ناوی ئیبراهیم حەسەنە و تەمەنی ٤٠ ساڵە ، هەرچەندە لە قەزای زاخۆ دادەنیشیت بەڵام ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا لە گوندەکە بە گوللـەی دۆشکە گیانی لەدەستداوە.

سوپای تورکیا لە 23ی نیسانەوە بەناوى ڕوبەڕوبوونەوەی پەکەکەوه‌، ئۆپراسیۆنێکی بە ناونیشانی “چڕنووکی هەورە برووسکە” بۆ سەر ناوچەکانی مەتین و ئاڤاشین و زاپ دەست پێ کردووە، تاكو ئێسته‌یش ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button