لە دهۆک و سلێمانی یادی شەهید وەدات حسێن دەکرێتەوە

لڤین:

بڕیارە ئەمڕۆ لە دوو کات و شوێنی جیاواز لەهەریەکە لە دهۆک و سلێمانی مەراسیمی ساڵیادی شەهید وەدات حسین ئەنجام بدرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر پێنج لەسەر مەزارەکەی لە گۆڕستانی شاخکێ-ی دهۆک، یادی ئەو شەهیدە بە ئامادەبوونی خانەوادەکەی و چالاکوان  دهۆک بکرێتەوە.

هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، لە باخچەی ماڵی سندی، ئاژانسی ڕۆژنیوز مەراسیمی یادی وەدات حسێن بەڕێوەدەبات و بانگهێشت امەی بۆ ئەو مەبەستە بڵو کردووەتەوە.

وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسسی رۆژ نیوز بوو، رۆژی ١٣ی ئابی ٢٠١٦ دوای چوونەدەرەوەی لە ماڵ، لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک ڕفێندرا و پاش ئەشکەنجەدانێکی زۆر شەهید کرا.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button