بەهۆی تەقینی مینەوە هاوڵاتیەک بە سەختی بریندار دەبێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر، هاوڵاتییەک کە پیشەی شوانکارەیە لە ناحیەی سیدەکان، مین پێیدا تەقییەوە و بە سەختی برینداربوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ ) بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،” هاوڵاتییەک کە پیشەی شوانکارەیە ناوی ( جوبرائیل حاجی ڕەشیدە ) تەمەن ( ٣٤ ) ساڵ لە ناحیەی سیدەکان، مین پێیدا تەقییەوە”.

ئاماژە بەوە دراوە،” لەکاتی سەرقاڵبوونی ئەو هاوڵاتییە بە ژیانی ڕۆژانەی لە ناحیەی سیدەکان، مین پێیدا تەقیوەتەوە و دەستێک و قاچێكی لە دەستداوە”.

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەو کەسەی مینەکەی پێدا تەقیوەتەوە خەڵکی گوندی هیزانی سەر بە ناحیەی بجیل-ـە لە ئاکرێ، ئەمساڵ بەھۆی بێئاوییەوە چووەتە سنووری ناحیەی سیدەکان لە سۆران.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button