بکوژی ژنە پاڵەوان میدیا فەیزوڵا دەستگیر کرا

لڤین:

پۆلیسی کەرکوک، تۆمەتبارێکى سەرەکى بکوژی ژنە پاڵەوانەکەی کەرکوک دەستگیر کرا، لەکاتى پرسەکەیدا شینى بۆ گێڕاوە بۆ ئەوەى تاوانەکەى بشارێتەوە. 

میدیا فەیزوڵا لە ( ٢٧ى تەموز )دا لەگەڵ کچە ( ١٠ ) ساڵانەکەى لەماڵەکى خۆیاندا لەگەڕەکى فەیلەقى کەرکوک بەسەختى برینداربوو، دواى ئەوەى چەند کەسێک هێرشیان کردە سەریان، بەڵام ( ٧ی ئاب ) بەهۆى سەختى برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی ئەو شارە گیانی لەدەستدا.

میدیاى تەمەن ٤٢ ساڵ و مێردەکەى پاڵەوانى بەرزکردنەوەى قورسایی و لەشجوانى بوون و لەسەر رووداوەکە پۆلیس چوار کەسى دەستگیرکرد، کە دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە.

میدیا خاوەنى حەوت مەدالیا بوو لەپاڵەوانێتییە ئاسیاییەکان و هەشت مەدالیا لەسەر ئاستى عێراق و هەرێم و یەکێک بوو لە دیارترین وەرزشکارى بەرزکردنەوەى قورسایی لەسەر ئاستى عێراق.

عامر نورى وتەبێژى پۆلیسى کەرکوک، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاندووە،” تۆمەتبارى سەرەکى دۆسیەکە کەسى نزیکى مێردەکەیەتى کە برایەتی سیانەکەى و دیکەش هاوکارى بوون و پۆلیس دۆسیەکەى رەوانەى دادگا کردووە بۆ دادگایی کردنیان”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” تۆمەتبارى سەرەکى لەپرسەى میدیادا شینى گێڕاوە بۆ ئەوەى تاوانەکەى بشارێتەوە، بەڵام دواتر دەستگیرکراوە، رووداوەکە پەیوەندى بە تیرۆرەوە نەبووە”.

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیسى کەرکوک،” تۆمەتبارەکان کە بەپێی ماددەى ( ٤٠٦ ) ى کوشتن دەستگیرکراون هۆکارى رووداوەکەیان بۆ “کێشەى کۆمەڵایەتى” گەڕاندووەتەوە”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button