لیستی ناوی ١٤٥ زیندانی سیاسی بڵاو کرایەوە کە منحەیان بۆ خەرج دەکرێت

لڤین:

وەزارەتی كاروباری شەھیدان و ئەنفالكراوەكان لیستی ناوی قۆناغی سێیەمی ئەو زیندانییە سیاسیانەی کە منحەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت بڵاو دەكاتەوە، چەند خاڵكیش دیاریی دەكات بۆ ئەو كەسانەی كە مینحەكە دیانگرێتەوە.

ئەمڕۆ ( پێنجشەمە، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ ) وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە نوسراوێکی تێدایە و واژۆی عەبدوڵڵای حاجی مەحمود وەزیری كاروباری شەهیدانی لەسەرە لیستی ناوی ١٤٥ زیندانی و گیراوی سیاسی بڵاوكردەوە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە،” دوا بەدوای فەرمانمان ژمارە ( ٧٥٧ ) لە رێكەوتی ( ١٢ / ٨ / ٢٠٢١ )  تایبەت بە خەرجكردنی منحەی ( ١٤٥ ) زیندانیكراو و گیراوی سیاسی وەك قۆناغی سێیەم، ئەو بەرێزانەی رێكارەكانی بایۆمەتری و بەڵێنامەی دادنووسیان تەواوكردووە لە كاتی ڕاگەیاندنی خشتەی مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان سەردانی بانكی بێخاڵ بكەن لە هەولێر بە مەبەستی وەرگرتنی منحەی مانگی ئایار و حوزەیرانی ( ٢٠٢١ )”.

وەزارەتی شەهیدان و ئەنقالكراوان، بەپێویستی دەزانێت، ڕەچاوی ئەم خاڵانە بكرێت كە بریتین لە:-

١- ئەو بەرێزانەی كە ڕێكارەكانی بایۆمەتری و بەڵێننامەیان تەواو نەكردووە، دوای تەواو كردنی سەردانی بانكی ناوبراو بكەن.

٢-ئەو زیندانیانەی كۆچی دواییانكردووە وارسەكانیان ڕێكارەكانی بەرێوەبەرایەتی كاروباری زیندانییە سیاسییەكان تایبەت بە یاسای خانەنشینی بەركار تەواو بكەن دواتر سەردانی بانكی ناوبراو بكەن بۆ وەرگرتنی منحەكەیان.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button