بەرپرسی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی لە بارەی فەرمانی دەستگیرکردنیەوە روونکردنەوە دەدات

لڤین:

بەرپرسى مەڵبەندى چەمچەماڵى یەکێتى تۆمارکردنی سکاڵا لە سەری پشتراست دەکاتەوە و رایگەیاند، دادوەر بڕیاریداوە فەرمانى دەستگیرکردنى هەڵبوەشێنێتەوە.

رێبوار جاف لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، “ئەمرۆ ٢٠٢١/٨/١٢پارێزەرەکەم لە بەردەم  داگا ئامادەبوو سەبارەت بە فەرمانی گرتنی بەندە کە کەسێک سکاڵای لەسەرم تۆمارکردبووم دوای خستنەڕوی بەڵگەکان دادوەری بریاریدا فەرمانی گرتنەکەم ھەڵوەشێنێتەوە”.

دەقى رونکردنەوەکە: 

رونکردنەوە بۆ رای گشتی

ئەمرۆ ٢٠٢١/٨/١٢پارێزەرەکەم لە بەردەم  داگا ئامادەبوو سەبارەت بە فەرمانی گرتنی بەندە کە کەسیک سکاای لەسەرم تۆمار کردبوو دوای خستنەڕوی بەڵگەکان دادوەری بەڕێز بریاریدا فەرمانی گرتنەکەم ھەڵوەشێنێتەوە.

گرتنی ئەوکەسە ھیچ پەیوەندی بە منەوە نەبووە لەلایەن داگاو ھیزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کراوە بە فەرمانی  دادوەر.

لێرەوە زۆر سوپاسی ھەموو ئەوکەسانە دەکەم چ بەسەردان چ بەتەلەفۆن ھەواڵیان پرسیم  .

رێبوار جاف

٢٠٢١/٨/١٢

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button