تا ئێستا 370کۆچبەر لە بیلاڕوسیا و لیتوانیا و لاتیڤاوە گەڕێندراونەتەوە عێراق

لڤین:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا 370 کۆچبەر لەنێوان (بیلاڕوسیا- لیتوانیا-لاتیڤیا) بۆ وڵات گەڕێنراونەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرای دەکات، لەرێگەی باڵیۆزخانەکانی عێراق لەوڵاتانی ئەوروپا هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ بەدواداچونی کێشەی کۆچبەران، بەتایبەت ئەو کۆچبەرانەی لەنێوان (بیلاڕوسیا- لیتوانیا-لاتیڤیا ) گیریانخواردوە، تیمەکانیان  بەدواداچون دەکەن و لەگەڵ حکومەتەکانیش هەماهەنگی دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، تائێستا 370 کۆچبەری عێراق کەلەنێوان ئەو وڵاتانەدا لەسەر سنور گیریانخواردوە، لەسەر رازیبونی خۆیان گەڕێنراونەتەوە بۆ وڵات.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button