سەرۆکی حکومەت زیاتر لە ٧ ملیار دیناری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج کرد

لڤین:

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،ئەمڕۆ ( ١١ی ئابی ٢٠٢١ ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە،”بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەماڵ ، لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بڕیاردرا وەک هەنگاوی یەکەم، بڕی حەفت ملیار و شەشسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاوی چەمچەمال خەرج بکرێت”.

لە بەشیکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” هەروەها سەرۆکی حکومەت، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە کە دەست بە هەنگاوی پێویست بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بە شێوەیەکی بنەڕەتی، بەتایبەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەمال”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button