كه‌شناسی هه‌رێم: پێشبینی دەکرێت باران ببارێت و پلەی گەرما بەرز ببێتەوە

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، پێشبینی دەکرێت ئەم شەو باران ببارێت و پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك به‌رزده‌بنه‌وه‌.

كه‌شناسی هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشکرای کردووە،” پێشبینی‌ ده‌كرێ ئه‌مشه‌و ئاسمانی‌ هه‌رێم له‌ دوای نیوه‌ شه‌و بگۆڕێت بۆ نیمچه‌ هه‌ور و له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری‌ بارینی‌ كه‌مێك پروشكه‌ باران له‌كاته‌كانی‌ به‌یانیدا له‌ رۆژئای‌ هه‌رێم و باشوری‌ شاری‌ دهۆك ده‌ورو به‌ری‌ شاری‌ هه‌ولێر”.

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە،” سبه‌ینێ ( پێنجشه‌ممه‌ ١٢ ی ئاب )، پله‌كانی‌ گه‌رما كه‌مێك به‌رزتر ده‌بنه‌وه‌ به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا، خێرایی با له‌ دوای‌ نیوه‌ڕۆوه‌ چالاك ده‌بێت بۆ 20 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button