لڤین:
وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وڵاتەكەی بە پەرۆشەوە بووە بۆ هاوبەشییەكی درێژخایەن لەگەڵ ئەمەریكا، هیواشی خواست سوریا بگەڕێتەوە بۆ كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی.
فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبدا وتی: عێراق چاوی لە شەراكەتێكی درێژخایەنە لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا .
وەزیری دەرەوەی عێراق، لە وتارەكەیدا لەو كۆبوونەوەیە بە گرنگیەوە باسی لە گەڕانەوەی سوریا كرد بۆ كۆمەڵەی وڵاتانی عەرەبی كە لەدوای دروست بوونی كێشەكانی ناوخۆی سووریا ئەو وڵاتە لە كۆمەڵەكە دووركەوتەوە.