بەهۆی تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی هەڵگرتنی بۆمب ٩ کەس گیانیان لەدەستدا

لڤین:

ئاژانسى ئانادۆڵ،لە ئەنجامى تەقینەوەى كۆگایەكى پووچەڵكردنەوەى بۆمبى چێنراو لە پارێزگاى سەڵاحەددین ، نۆ كارمەندى هێزە ئەمنییەكان گیانیان لەدەستدا.

لە لێدوانێکیدا نەقیب حەمید عوبێدى ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسى پارێزگای سەڵاحەددین، بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئاماژەى بەوە كردوە،” كە تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی پووچەڵکردنەوەی بۆمبی چێنراو لە پارێزگای سەڵاحەدین لە شارۆچکەى بێجى لە كاتى پووچەڵكردنى بۆمب روویداوە”.

هەروەها ئەفسەرەکە ئاشكرایشی كردوە كە تەقینەوەكە گیان لەدەستدانى نۆ ئەندامى هێزە ئەمنییەكانى لێكەوتووەتەوە.

لەو ئۆپەراسیۆنەنانەى كە لە نێوان ساڵەكانى ٢٠١٤-٢٠١٧ لە دژى رێكخراوى تیرۆریستیى داعش بەڕێوەده‌چوون، هێزە ئەمنییەكانى عێراق دەستیان بەسەر ژمارەیەكى زۆر بۆمبى درووستكراو و تەقەمەنیدا گرتبوو.

زۆربەى ئەو بۆمب و تەقەمەنییانەى دەستیان بەسەردا دەگیرا، بە شێوەیەكى گشتیى لەو كۆگایانە هەڵدەگیرێن كە تایبەت نیین به‌ هه‌ڵگرتنی ته‌قه‌مه‌نی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button