بەتۆمەتی وەرگرتنی سەرانەی لەخاوەن خواردنگەیەك کەسێک دەستگیر کرا

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، مەفرەزەکانی پۆلیسی بنکەی پۆلیسی بەختیاری له‌ سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە سەرانەی لەخاوەن خواردنگەیەك وەرگرتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ ( چوار شەممە، ١١ی ئابی ٢٠٢١ ) بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە،” پاش ئەوەی ھاوڵاتییەک کە خاوەنی خواردنگەیە سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە بەزەبری ھێز سەرانەی لێ سەندووە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار”.

ئاماژە بەوەیشداروە،” دواترو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار (ز، ج، غ لەدایکبووی ١٩٩٩) لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیارییەوە دەستگیر بکرێت و دەستیش بەسەر دەمانچەکەیدا بگیرێت”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” تۆمەتباری ناوبراو لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتباری ناوبراو لەسەر دۆسیەیەکی دیکە لەبنکەی پۆلیسی چوارچرا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوەو داواکراو بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button