سەنتەری میترۆ سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر رۆژنامەنووسان دەکات

لڤین:

سەنتەری میترۆ سەركۆنەی هێرشكردنە سەر رۆژنامەنووسان دەکات و داوا دەکات هەموو لایەك هاوكاربن تا دەنگی ناڕەزایەتی هاوڵاتیان بگاتە لایەنە بەرپرسەكان.

دوای ئەوەی هێرشکرایە سەر تیمەكانی كەناڵی ئێن ئارتی و سپێدە، نەبەز رەشاد، نوینەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسان راگەیەندراوێکی رۆژنامەوانی بڵاوکردەوە و تیایدا سەرکۆنەی ئەو هێرشەی کرد کە لەلایەن موخرای گەڕەکەکەوە ئەنجامدرا.

چۆمان مەحمود پەیامنێری ئێن ئاڕ تی بە سەنتەرەکەی رایگەیاند “لەلایەن موختاری گەڕەكی باداوەوە هێرشكراوەتە سەر كامێرەمانی تیمی ئێن ئار تی و مایكەكەیان بە زۆر لە پەیامنێری ئێن ئار تی وەرگرتووە تا نەتوانن روماڵی خۆپیشاندانەكە بكەن”

هەر لەوبارەیەوە ئاكار فارس پەیامنێری كەناڵی سپێدە  راگەیاندووە وەك، یەكەم كەناڵ گەیشتوونەتە  شوێنی نارەزایەتییەكە لە گەرەكی باداوە، وێنەمان دەگرت هێرش كرایە سەر تیمەكەكان.

ئاكار ووتوشیەتی ” لەلایەن موختاری گەڕەكی باداوە و چەند كەسێك بەجلی مەدەنی هێرش كرایە سەر من و عەبدوڵا محمودی وێنەگر” جەختیكردەوە”  بەشەق و بۆكس كامێرای وێنەگریان زەوتكرد، لە شوێنی خۆپیشاندانەكە دورخراینەوە”

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button