نەخۆشخانەیەک لە سەر بودجەی حکومەتی عێراق لە چەمچەماڵ دروست دەکرێت

لڤین:
پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانە ڕاوێژکاری لە ناحیەی شۆڕش لە سەر بودجەی حکومەتی عێراقی چووە بواری جێبەجێکردن.
بە وێرەی راگەیەندراوی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ دوای نوسراوی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بە هەوڵی ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق پڕۆژەی نەخۆشخانەی ڕاوێژکاری لە ناحیەی شۆڕش ئەمڕۆ چووە بواری چێبەجیکردنەوە.
ئەوەشی راگەیاندووە، ئەمڕۆ بە ئامادەبونی پەرلەمانتاران و بەرپرسانی ئیداری ناوچەکە “دوای کۆبوونەوە لەگەڵ ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ، پرۆژەکە ڕادەستی مقاول کرا و بە گوژمەی یەک ملیار و ١٤٢ ملیۆن دینار پرۆژەکە پێشکەشی کەسوکاری ئەنفالکراوانی سنوری ناحیەی شۆڕش کرا”.