ئەمریکا نزیکەی 10ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیکردن لەهەڵبژاردنەکانی عێراق دابین دەکات

لڤین:
نوسینگەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق رایگەیاند، ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی جیهانی بڕیاریداوە 9.7 ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانیكردن لەهەڵبژاردنەكانی عێراق تەرخانبكات.

بە گوێرەی راگەیەندراوی نوسینگەی رێكخراوەكە لە عێراق، ئەو پارەیەش لەپەرەدان بەتوانای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و دابینكردنی چاودێری نێودەوڵەتیدا خەرج دەكرێت.

نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق دەسخۆشی لە یارمەتیی دارایی ئاژانسەكە كردووە، بۆ ئەوەی كە بە بڕی 9.7 ملیۆن دۆلار بۆ پڕۆژەیەكی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەدان بەتوانای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، هاریكارە داراییەكەی ئەمریكا هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندن و بڵاوەپێكردنی راوێژكارانی نەتەوە یەكگرتووەكانیش لەسەر ئاستی خوارنیشتمانی لەو كاتەی كە كۆمیسیۆن خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی تشرینی یەكەمی 2021 ئامادە دەكات.

ئەوەش هاتووە، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەشەپێدان( یو ئێن دی پی) لەجیاتی نێردەی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ “ئاژانسی ئەمریكی بۆ پەرەپێدانی جیهانی (یو ئێس ئێید) واژۆ كرد بەمەبەستی دابینكردنی دارایی و بەڕێوەبردن بۆ پڕۆژەكەی نەتەوە یەكگرتووەكان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button