تەندروستی سلێمانی داوایەکی بەپەلە لە ئافرەتانی دووگیان دەکات

لڤین:
بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی داوایی له ئافرهتانی دووگیان کرد پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین، چونکە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەناو ئافرهتانی دووگیان زیادی کردووە.
سەباح هەورامی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، داوایەکی بەپەلەی لەو ئافرهتانه کرد کە منداڵەکەی ناو سکیان لە سێ مانگ زیاترە، بەزووترین کات خۆیان بکوتن، چونکە بەڕاستی ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لەناو ئافرهتانی دووگیان زیادی کردووە، ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی خۆیان و کۆرپەکەیان زیاد دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی ویشی ڤاکسینەکە هیچ کاریگەرییەکی خراپی لەسەر خۆیان و کۆرپەکەی ناو سکیان نابێت.
جەختی لهوهشکردەوە، بەمنزیکانە چەند ڕێنماییەک دەردەکەن بۆئەوەی ئافرهتانی دووگیان پێویستیان بە نۆرەگرتن نەبێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و لە هەر شوێنێک بێت بەپەلە بۆیان دابین بکرێت.