تەرمی منداڵیک لە بیرێکدا دۆزرایەوە

لڤین:

پۆلیسی هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت، شەوى ڕابردوو لە گەڕەكی  سەرای هەڵەبجە، منداڵیكی تەمەن 9 ساڵ بەناوی ڕاوێژ قادر سعدی پاش دیار نەمانی بە كوژراوی لەناو بیری مزگەوتیكدا كە ئاوی تیدا نیە دوزراوەتەوە.

بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند، كاتژمێر 11:30 خولەكی شەوى ڕابردوو، لەگەڕەكی سەرای  پارێزگای هەڵەبجە، منداڵیكی تەمەن 9 ساڵ بەناوی ڕاوێژ قادر سعدی، پیشەى خوێندكاره‌ پاش دیار نەمانی لە ئیوارەوە بە كوژراوی لەناو بیری مزگەوتیكدا كە ئاوی تیدا نیە دوزراوەتەوە.

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە روونیکردەوە، ئاسەواری لێدان لەسەری هەبووە، پاش گەیشتی تیمی بەڵگە و تاوان و پولیسی بنكەی هەڵەبجە  تەرمی منداڵەكە دەرهینراوەتەوە، گیانی لەدەستداوە.

وتیشی لێكۆڵینەوە لەڕوداوەكە دەستی پێكردووە، كەسێك دەستگیركراوە لەسەر ڕووداوەكە بەناوی (ا، س،) تەمەن 25 ساڵ دانیشتوی پاریزگای هەڵەبجە گەڕەكی سەرا بەپىی  مادەی 406 لیكۆڵینەوەی لەگەڵیدا دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button