کازمی بۆ لابردنی زیادەڕەوی گەیشتە کەربەلا

لڤین:
سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ لابردنی زیادەڕەوی گەیشتە شاری کەربەلا و ئەو کەسەی سەرۆکی شارەوانی کوشتبوو هێندرایە بەردەم سەرۆک وەزیران.
دوای کوشتنی سەرۆکی شارەوانی کەربەلا، بەیانی ئەمڕۆ کازمی گەشتە کەربەلاو خۆی سەرپەرشتی ڕوخاندنی زیادە ڕۆییەکانی کرد هاوکات بکوژی سەرۆکی شارەوانی کەربەلاش بە چاو بەستراوی هێنرایە بەردەمی.
دوای ئه‌وه‌ی دوینێ له گه‌ڕه‌كی (زه‌هرا)، له كاتی پڕۆسه‌ی لابردنی زیاده‌ڕۆییدا به‌هۆی ده‌ستڕێژی گوللـه‌وه سەرۆکی شارەوانی کەربەلا به سه‌ختی بریندار كرادواتر گیانی له‌ده‌ستدا.
عه‌بیر سه‌لیم خه‌فاجی، سه‌رۆكی شاره‌وانی كه‌ربه‌لا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڵاتیه‌كدا تووشی ده‌نگه‌ده‌نگ بووه، له‌لایه‌ن ئه‌و هاوڵاتییه‌وه ته‌قه‌ی لێ كراوه و سه‌رجه‌م فیشه‌كه‌كانیش به‌ر سنگی كه‌وتوون.