مونا یاقو: راپۆرتمان لەسەر زیندانیانی بادینان نوسیوە و وەڵاممان وەرنەگرتووە

لڤین:

سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لەو دەنگۆیانە  دەکەن کە لەسەر دۆخی زیندانیکراوانی بادینان بڵاوبووەتەوە.

مونا یاقو لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکاراگەیاند، لەماوەی رابردوودا سەردانی دەستگیرکراوانی بادینانیان کردووە و  چه‌ند سەرنجێکیان هەبووە و ڕاپۆرتیان نوسیوە و ناردویانە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و دەشڵێت “به‌ زاره‌کی هه‌ندێک قسه‌ کراوه‌ له‌سه‌ری، به‌ڵام به‌ ڕه‌سمی هێشتا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه”.

سەبارەت رێگریکردن لە کەسوکار و پارێزەرەکانیان ئاماژەی بەوەکرد ” ئه‌وه‌ی که‌ زانیومه‌ چه‌ند جار خێزانی خۆیان بینیووه‌ به‌ڵام نه‌ک هه‌موویان، هه‌ندێکیان دوای ئه‌وه‌ وتیان له‌به‌ر کۆرۆنا که‌ قه‌ده‌غه‌ کراوه‌ سه‌ردانیان بکرێته‌وه‌ به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ پارێزه‌ره‌کان ئه‌وه‌شمان باسکردوه‌ له‌ناو ڕاپۆرتی خۆمان.”

ئەوش دوای ئەوەهات کە لە چەند رۆژی رابردوودا کەسوکاری زیندانیانی بادینان رایانگەیاند، لە دوای دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی سزادراوانی بادیانان لە زیندانی ئاسایشدا ئەشکەنجە دەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button