تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای لێبوردن لە وتەبێژی حکومەت دەکات

لڤین:

بۆهۆی ئەوەی زانیاری هەڵەی لەسەر وتەبێژی حکومەت بڵاوکردووەتەوە تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی داوای لێبوردن لە جوتیار عادل دەکات.

دوای ئەوەی تۆڕی پاراستنی تەدروستی هەواڵێکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندبوو برایەکی جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەت لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە ئاسانکاری بۆ دەکرێت، هەر بەو هۆیەوە وتەبێژی حکومەت رونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاند بە هۆی بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵە لە لڤین پرێس رێکاری یاساییی بەرامبەر دەگرێتە بەر.

لڤین وەک ئەرکێکی پشەیی روونکردنەوەکەی جوتیار عادلی بڵاو کردەوە، بەڵام کەمیک لەمەوبەر تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند: هەواڵێک لە پەیجەکەمان بڵاوبوەیەوە گوایە برای وتەبێژی حکومەت پزیشکە و کاری نایاسایی کردوە.

تۆڕەکە لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت: دوای بەدواداچونمان بۆ ئەو هەواڵە دەرکەوت کە ئەو پزیشکەی باسکراوە لە هەواڵەکە برای وتەبێژی حکومەت نیە و تەنها ناوی باوکیان وەکو یەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە “ئێمە ئەو هەواڵەمان لە پەیجەکەمان لابرد. هەروەها داوای لێبوردنیش لە وتەبێژی حکومەت دەکەین”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button