سەرۆکی شارەوانی کەربەلا لەکاتی روخانی زیادەڕۆیی لە پارێزگاکەی کوژرا

لڤین:

سەرۆکی شارەوانی پارێزگای کەربەلای عێراق،لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکی حکومی لە شارەکە دا تەقەی لێکرا و بریندار کرا. گیانی لەدەستدا.

علاء غانمی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی کەربەلا، بە میدیا عێراقیەکانی راگەیاندووە،” ئەندازیار عبیر سەلیم ئەلخەفاجی، سەرۆکی شارەوانی پارێزگای کەربەلای عێراق بە چەکی هاووڵاتییەک تەقەی لێکراوە دوای ئەوەی شەڕ لە نێوانیاندا دروست بووە سەبارەت بە لابردنی هەندێک لەو بینایانەی کە لە ناوچەی المعملجي سەر بە کەربەلا تێپەڕیان کردووە و لایەنە ئەمنیەکانیش دەستیان کردووە بە کردنەوەی لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ڕووداوەکە و هۆکاری ڕووداوەکە”.

ئاماژە بەوەیشداروە،” ئەلخەفاجی هەڵمەتێک ئەنجام دەدات بۆ لابردنی پێشێلکارییە بێ جیاوازیەکان لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری شارەکە، بە یاوەری میکانیزمەکانی ئەندازیاری بۆ لابردنیان”.

لە درێژەی هەواڵەکەدا هاتووە،” سەرۆکی شارەوانی کەربەلا سێ فیشەک بەر سنگی کەوتوور و گوازراوتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button