ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان هۆشدارییەکی توند دەداتە پارتی

لڤین:

کەجەکە، بەهۆی خەمخۆریی گەریلاوە شەڕ نەهاتووەتە ئاراوە، بەڵام ئیتر ئەو ئارامگرتنەش کۆتایی هاتووە و چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی مەدیا هەبەر بەشدار بوو  و تیایدا بە بەرفراوانی قسەی لەسەر ١٥ی ئابی و دۆخی ئێستا کوردستان و ناوچەکە کرد.

قەرەسوو لەبارەی قەڵەمبازیی ١٥ی ئاب، کە بەڕۆژی ژیانەوە ناسراوە وتی،” ئەندازیاری ئەو مێژوو ڕێبەر ئاپۆیە، وتیشی: لە هەربەشێکی کوردستان ناوبەناو بەرخۆدان هەبووە، بەڵام ئەوەی هەرە زیاتر کاریگەریی هەبوو و ڕاستینەی کۆمەڵگای کوردیی دەرخست، قەڵەمبازیی ١٥ی ئاب بوو”.

وتیشی،” دەوڵەتی تورک هەموو ساڵێک دەڵێن پەکەکە لەناودەبەین، بەڵام بەپێچەوانەوە گەریلا و سیاسەت مەزتر دەبن”.

بابەتێکی دیکە، ئەندامەکەی کەجەکە قسەی لەبارەوە کرد، هاوکارییەکانی پارتی بوو بۆ دەوڵەتی تورک، ئاماژەی بەوەدا،” گەمارۆدانی هەرێمەکانی گەریلا کارێکی نائەخلاقییە و دەیانەوێت بەم هەڵوێستەیان ڕۆڵەی گەلی کورد بەکوشت بدەن”.

هەروەها لە بەشێکی وتەکانیدا هۆشداری توندی دایە پارتی، ڕایگەیاند،” چەند ڕۆژێک پێش ئێستا پارتی لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی تورک کۆبوونەتەوە، دوای ئەو دیدارە ویستیان لە شیلادزێوە لەشکرکێشیی بکەن، بەڵام بەهۆی هەڵوێستی خەمخۆری گەریلاوە، ڕێگریی لە ڕوودانی شەڕ کرا، بەڵام ئیتر ئەو ئارامگرتنەش کۆتایی هاتووە چەقۆ گەیشتووەتە سەر ئێسقان”.

لەسەر ڕووداوەکەی خەلیفان و بێسەرشوێنبوونی گروپێک گەریلا، وتی،” هێشتا چارەنووسی ئەو گروپە گەریلایە نازانین، هەپەگە داوای ڕوونکردنەوە کردووە بەڵام پەدەکە وەڵام ناداتەوە، ئێمە لە پەدەکە دەپرسین بۆچی هێرشت کردە سەر گەریلاکان؟، ئایا ئەمە هۆکارێک نییە بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ؟

جەختیشیکردەوە، دەبێت پەدەکە ڕوونکردنەوە بدات چی بەسەر سێ گەریلاماندا لە خەلیفان هاتووە؟

جێگەی ئاماژە پێدانە، ئەمڕۆ

هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکراکرد کە پاش گەیشتنیان بە گوندی بێخمە پەیوەندیان پچڕاوە،

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button