قوباد تاڵەبانی: حکومەت لەسەر کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی بەردەوام دەبێت

لڤین:

جێگرى سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێم، حکومەت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی بەردەوام دەبێت.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئە‌مڕۆ ( ١٠ی ئابی ٢٠٢١ ) لە هەولێر لەگەڵ ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ڕۆبێرتۆ پالەدینۆ کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دابان شەدەڵە، جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان كۆبووەوە لەبارەی كۆمەڵێك پرس گفتوگۆیان كرد، هاوكات لەبارەی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا و قوباد تاڵەبانی، دۆخی ناوخۆی یەکێتی و هەنگاوە چاکسازییەکانی ئەم دواییەی بۆ شاندی میوان ڕوون كردەوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، باڵیۆزی ئەمەریكا دووپاتیكردەوە، هاوپەیمانان پابه‌ندن بە شەڕی داعش و پاڵپشتی ئەمریکای بۆ هێزە ئەمنییەكانی عێراق و پێشمەرگە.

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە،” “ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاکاندا، بە تایبەتیش لە بوارەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کەرتی تایبەت”.

جەخت لەوە کراوەتەوە کە گرنگە‌ لە هەڵبژاردن لە کاتی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت.

لە کۆتایدا ئاماژە بەوە دراوە،” قوباد تاڵەبانی جەختیکردەوە، حکومەت لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و کەمکردنەوەی رۆتین و نەهێشتنی گەندەڵی بەردەوام دەبێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button