سەنتەری میترۆ: هێزێک دەستی گرت بەسەر تۆڕی هەواڵی ژیان

لڤین:

سەنتەری میترۆ رایگەیاند، هێزێک دەستیگرتووە بەسەر تۆڕی هەواڵی ژیان و داوا دەکات مافی رۆژنامەنووسەکانی ئەو دەزگایە پارێزراوبێت.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە رۆژنامەنووسان رایگەیاند: لە چەند رۆژی رابردوودا سەرلەنوێ، پرسی گەڕانەوەی هەندێك میدیای نزیك لە هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لاهور شێخ جەنگی، بۆ سەر مەكتەبی راگەیاندنی ئەو حزبە، سەریهەڵدایەوە. تازەترین رێوشوێن، (تۆری هەواڵی ژیان)ی گرتەوە، هێزێك دەستی بەسەردا گرتووە.

سەنتەرەکە رایگەیاندووە، ئەم تۆرە زیاتر لە 70 كارمەند كاری تێدا دەكەن و دەشڵێت هەمان هەڵوێستی پێشووی خۆی كە لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانی، دەربارەی ئەم پرسە دوبارە دەكاتەوە، كە جەختكردنەوە بوو لە پاراستنی مافی ئەو كارمەندانەی كە لە میدیای رەسمی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لاهور شێخ جەنگی، كاریان كردوە، وەك ئای پڵەس و ئەوانی تر.

سەنتەرەکە ئەوەسی وتووە “یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئازادە لە شێوازی رێكخستنەوەی ئەو دەزگایانەی كە بە بودجەی حزبەكەی بەرێوەدەبرێن، بەڵام نابێت بەندەكانی یاسای رۆژنامەگەری دەربارەی مافەكانی ئەو كارمەندانە، ببەزێنێت”.

بەبیری هێناوەتەوە: ئەو كارمەندانەی لە میدیاكانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لاهور شێخ جەنگی، كاریان كردووە، درك بەوە دەكەن كە سیاسەتی میدیایی گۆرانكاری بەسەردا دێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button