هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشکراکرد کە پاش گەیشتنیان بە گوندی بێخمە پەیوەندیان پچڕاوە

لڤین:
هەپەگە، پێش ئەوەی سنوری ئارامیمان تێپەڕێت، چاوەڕێ دەکەین کە پارتی لە زوتریین کاتدا و بێ ئەوەی کە زانیارییەکان پێچەوانە بکاتەوە زانیاریی متمانەپێکراو بڵاوبکاتەوە
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئەمڕۆ ( سێشەممە، ١٠ی ئایاری ٢٠٢١ ) لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ڕۆژی ( ٢٦ی تەمموز )، ڕامانگەیاندبو، کە پەیوەندییمان لەگەڵ گروپێکی گەریلامان لە گوندی بێخمە سەر بە شارەدێی خەلیفان پچڕاوە، ئێمە بانگەوازییمانکرد و سەردانی خانەوادەی ئەو گەریلایانەش بۆ زانینی چارەنوسیی ڕۆڵەکانیان تا ئێستا لەلایەن پەدەکەوە بێوەڵام ماوەتەوە”.
جێگەی ئاماژە پێدانە ٢٩ مانگی رابردو، هەپەگە لەراگەیەندراوێکدا داوای لە پارتی کردبو لەبارەی چارەنوسی ئەو سێ گەریلایەی رونکردنەوە بدات، هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتبوو،” پێش ئەوەی سنوری ئارامیمان تێپەڕێت، چاوەڕێ دەکەین کە پارتی لە زوتریین کاتدا و بێ ئەوەی کە زانیارییەکان پێچەوانە بکاتەوە، سەبارەت بە چارەنوسی ئەو هەڤاڵانە، زانیاریی متمانەپێکراو بڵاوبکاتەوە”.
فه‌ریق جه‌مال ئیمینكی سوپاسالاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ( ٢٦ی تەمموز ) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند،” له نێوان خه‌لیفان و بێخمه ژماره‌یه‌ك گه‌ریلای په‌كه‌كه ته‌قه‌یان له بازگه‌یه‌كی پێشمه‌رگه كردوه، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش، له‌به‌رامبه‌ر وه‌ڵامی ته‌قه‌كانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كانیش، له‌ئه‌نجامی ئه‌و روداوه زیان هه‌یه”، بەڵام زیانەکانی ئاشکرا نەکردوە.
ناسنامەی ئەو گەریلایانەی کە لە گوندی بێخمە پەیوەندیمان لەگەڵیاندا پچراوە:
نازناو: سەروەر سەرحەد
ناو و پاشناو: ئەرداڵ ئاسلان
شوێنی لەدایکبون: ئەرزڕۆم
ناوی دایک و باوک: زاهیدە- سەیدخان
سەروەر سەرحەد
نازناو: وارگەش چاوڕەش
ناو و پاشناو: ئایهان تاتلی
شوێنی لەدایکبوون: شرنا‌خ
ناوی دایک و باوک: هەیچ- سلێمان
وارگەش چاوڕەش
نازناو: دژوار بەرخۆدان
ناو و پاشناو: مەحمود خەلەف
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
ناوی دایک و باوک: ڕۆس خەلەیل- حەسەن خەلەف
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21