به‌ تۆمه‌تی كوشتنی ژنێك ٣ کەس ده‌ستگیركرا

لڤین:

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك، ٣ پیاو ده‌ستگیركراون، كه‌ له‌ ماڵێكدا له‌گه‌ڵ ژنێكدا خه‌ریكی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ربوون، دواتر ده‌بێته‌ ده‌مه‌قاڵێیان و ژنه‌كه‌ ده‌كوژن.

پۆلیسی كه‌ركووك، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە،” ٣ پیاو له‌گه‌ڵ ژنێك له‌ ماڵێكدا یه‌كتر ده‌بێنن، كه‌ ژنه‌كه‌ بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ری پێبووه‌، كه‌ له‌ ( ١٠ ) گرام تێپه‌ڕی نه‌كردووه‌، مادده‌ هۆشبه‌ره‌كه‌یان به‌كارهێناوه‌، دوای ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ كێشه‌یان و ژنه‌كه‌ ده‌كوژن”.

پۆلیسی کەرکوک، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوە،”  پیاوه‌كان ده‌ستبه‌جێ شوێنی تاوانه‌كه‌یان جێهێشتووه‌ و ته‌رمی ژنه‌كه‌شیان له‌وێ جێهێشتووه‌، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون كاتژمێر ( ١٢ )ـی شه‌و بۆ شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌كه، له‌ شوێنێكی نادیار فڕێیبده‌ن‌ و تاوانه‌كه‌ش بشارنه‌وه‌”.

هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” هاووڵاتییه‌ك گومانی له‌ جموجۆڵی ئه‌و ٣ پیاوه‌ كردووه‌ و پۆلیسی لێ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ دوای دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ راستی رووداوه‌كه‌ تێمێكی پۆلیسی كه‌ركووك و پۆلیسی فریاكه‌وتن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوان، له‌ كه‌مینێكدا دوو كه‌س له‌ تۆمه‌تبارانه‌ ده‌ستگیركران به‌ر له‌وه‌ی تاوانه‌كه‌ بشارنه‌وه‌”.

لە کۆتای ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ٤ كاتژمێر دواتر پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك تۆمه‌تباری سێیه‌میشیان ده‌ستگیر كرد و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێت”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button