زیاتر لە ١٠٠ ھەزار نەمام بۆ سلێمانی دابین کراوە

لڤین:

وەزیری کشتوکاڵی ھەرێم ، بەمەبەستی فراوانکردنی سەوزای لە هەرێم زیاتر لە ١٠٠ ھەزار نەمام بۆ سەوزکردنی شەقامەکانی سلێمانی دابین دەکەن.

بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاندووە، ” لە کۆبونەوەیاندا لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئامادەیی وەزارەتەکەی نیشانداوە بۆ دابینکردنی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار نەمام بەمەبەستی سەوزکردنی شەقام و شۆستەکانی سلێمانی”.

هەروەها ئاماژە بەوەیشداوە،” ھەوڵەکان بەردەوام دەبن بۆ ھێشتنەوە و فراوانترکردنی روبەری سەوزایی لەھەرێمی کوردستان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button