پارتی ڕێگری لە خانەوادەی گەریلایەک دەکات بێنە هەرێمی کوردستان

لڤین:

ئاژانسی هاوار، پارتی لە دەروازەی پێشخابوور، ڕێگریی لە سەردانی خانەوادەی یەکێک لەو گەریلایانە کرد، کە لە سنووری خەلیفان لەلایەن پارتیه‌وه‌  گه‌مارۆدران و چاره‌نوسیان نادیاره‌.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار، کە ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٩ی ئابی ٢٠٢١ ) بڵاوی کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە،” کاتژمێر (٠٥:٠٠ )ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، خانەوادەی گەریلا ‘دژوار بەرخۆدان’، کە لە دایک و باوک و دوو برای پێکدێن، لە شاری حەسەکەوە بەرەو دەروازەی سێمێلکا بەڕێکەوتن، تاکو بێنە باشووری کوردستان و چارەنووسی دژوار و دوو گەریلاکەی دیکەیان بۆ ڕوون ببێتەوە، ئایا چۆن ڕفێندراون؟ ئێستا لەکوێن؟.

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەداوە،” دەسەڵاتی پارتی لە دەروازەی سنووریی پێشخابور ڕێگرییان کردووە لەوەی خانەوادەی ئەو گەریلایە، بێنە ناو باشووری کوردستان بۆ زانینی چارەنووسی ڕۆڵەکەیان و ئەو خانەوادەیە بەناچاری گەڕاونەتەوە دیوی سێمێلکای دەروازە سنوورییەکە”.

جێگای ئاماژەیە، دژوار بەرخۆدان و دوو هەڤاڵی دیکەی، ڕۆژی ٢٦ی تەمموز لە گوندێکی خەلیفان لەلایەن هێزێکی پارتی گه‌مارۆدراو، پێشتر هەپەگە ڕایگەیاند”بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە خەڵکی ناوچەکە (خەلیفان) وەرمان گرتووە، هێزەکانی سەربە پارتی گەمارۆی گروپەکەیان داوە و هێرشیان کردوونەتە سەر، لە ئەنجامدا بەشێک لە هەڤاڵانمان شەهیدبوون”، هەرچەندە هەپەگە بە فەرمیی داوای ڕوونکردنەوەی ڕووداوەکە و ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو گەریلایانەی لە پەدەکە کردووە، بەڵام ئێستا پەدەکە وەڵامی نەداوەتەوە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button