نوێنەری حکومەتی هەرێم لە بارەی هەڵکردنی ئاڵاکە روونکردنەوە دەدات

لڤین:
نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم لەبارەی دانانی ئاڵاکەی هەرێمی کوردستان بۆ پێشوازی لە سەرۆکی هەرێم و دەشڵێت هه‌تا ئه‌مڕۆ ئێران ڕاستگۆیه‌کی تێدا هه‌بووه به‌رامبه‌ر به کورد.
نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا، وتی “ئه‌وه‌ی من ئاگاداربووم له ڕۆژی یه‌که‌میشدا که پێشوازی له به‌ڕێز کاک نێچیرڤان کرا ئه‌و مشتومڕه دروستبوو له‌سه‌ر ئاڵای کوردستان به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م کاره‌ی کرد هه‌ڵه‌یه‌کی پڕۆتۆکۆلی کردبوو به‌لانی که‌مه‌وه که ئاڵای کوردستانی هه‌ڵده‌کرد ده‌بووایه ئاڵای عێراقیشی له‌ته‌نیشت بووایه.”
ئەو دەشڵێت ئه‌گه‌ر بمزانیایه ده‌موت کێ ئەو هەڵە پرۆتۆکۆلیەی کردووە به‌ڵام له‌گه‌ڵ من په‌یوه‌ندی کرا وه‌کو نوێنه‌ری حکومه‌ت ئایا من چیم ئاگا لێیه؟ وتم باشترین ده‌لیل و به‌ڵگه ئه‌وه‌یه خۆتان سه‌یری دووربینه‌کانی فڕۆکه‌خانه (کامێراکانی چاودێری) بکه‌ن ئه‌وانه‌ی ده‌زانن کێ هاتووه و کێ چووه و کێ ئه‌و ئاڵایه‌شی داوه‌ته ده‌ست ئه‌و سه‌ربازه؟ به‌ڵێ لایه‌نی ئێرانی پرسیاریان لێکردم.
نوێنەرەکەی حکومەتی هەریم وتیشی: بانگهێشت کردن و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی له‌وه گه‌وره‌تره له‌به‌رخاتری چه‌ند لایه‌نێک ستراتیژی خۆی بگۆڕێت چونکه په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان له‌چوارچێوه‌ی عێراقێکی یه‌کپارچه و ده‌ستوری عێراقیدایە، هه‌میشه کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی کردووه به‌ڵام وتم له‌ڕووی پڕۆتۆکۆلیه‌وه به‌ته‌نها ئاڵای کوردستان مانای ده‌وڵه‌ت بوون ده‌دات بۆیه به هه‌ڵه‌یه‌کی پرۆتۆکۆلی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت چونکه ئاڵای عێراقی له‌ته‌نیشت نه‌بووه.
ئەوەشی وت”له‌پرۆتۆکۆلی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م داوایه کرابوو که هه‌رێمی کوردستانیش خاوه‌ن ئاڵایه له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا و له‌گه‌ڵ ئاڵای عێراقدا دابنرێت، مشتومڕێک هه‌بوو به‌ڵام ئه‌وه بوو کاتێک که جه‌نابی کاک نێچیرڤان گه‌یشت ئێمه چووین بۆ پێشوازی بینیمان ته‌نها ئاڵاکه‌ی کوردستان هه‌ڵدراوه ده‌ستبه‌جێ دوای چه‌ند سه‌عاتێک نیگه‌رانی لێ دروست بوو به‌ڵام وه‌کو وتم سه‌ردانه‌که گرنگ بوو نه‌ک شێوه شه‌کلیه‌که”.