وەزارەتی نەوتی عێراق: ئامادەین بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانمان لەگەڵ هەرێم

لڤین:

وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەایەتی فەیس بووک ئەمڕۆ ( ٨ی ئایاری ٢٠٢١ ) بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە،”  ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق پێشوازی لەكەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم كردوە و ڕایگەیاندووە پێویستە هاوكاری هەبێت لەئیدارەدانی دۆسیەی نەوت بەوپێیەی سامانێكی نیشتیمانیە بۆ هەموو عێراق‌و پێویستیشه‌ پێكەوە كاربكەن لەپێناو بەرژەوەندی نیشتیمانیدا.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” وەزیری نەوتی عێراق لەدەستپێشخەریەكدا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ كردنەوەی لاپەڕەیەكی نوێ‌ لەگەڵ وەزیری سامانەسروشتیەكانی هەرێم‌و دەستپێكردنی گفتوگۆیەكی بابەتیانە لەپێناو خزمەتكردن بەگەلی عێراق لەباكورەوە بۆ باشورو بەپێی دەستوری عێراق‌و پاراستنی مافەكانی پارێزگاو هەرێمەكان”.

ئاماژە بەوەیش دراوە،” لای خۆیشیەوە وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێم ڕایگەیاندوە، ئامادەی هەموو جۆرە هاوكاریەكن لەڕوی پەرەپێدانی كێڵگەكانی نەوت‌و ئەنجامدانی پڕۆژەی هاوبەش‌و هاریكاریكردن لەنێوان هەردولا لەبارەی گەشەپێدانی كێڵگە نەوتی‌و غازیەكان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button