لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کچێکی دەستگیراندار لە لایەن باوکییەوە کوژرا

لڤین:

وتەبیژی پۆلیسی دهۆک، لە ئاکرێ باوکێک کچە ٢٠ ساڵانەکەی خۆی بە مەبەستی کوشتن بردووەتە دەرەوەی شار و پاشان کوشتویەتی.

هێمن سلێمان، وتەبیژی پۆلیسی دهۆک، ئەمڕۆ ( ٨ی ئابی ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکیدا بە میدیاکانی رایگەیاندووە،” دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ( 2:30 ) خولەک لە نێوان گوندەکانی ئومەر خوشان و قەچاخاڤا لە سنوری قەزای ئاکرێ تەرمی کچێک بەکوژراوی دوزراوەتەوە”.

ئاماژەی بەوەیشداوە،” تەمەنی کچەکە 20ساڵە و ئاسەواری گوللە بە جەستەیەوە دیارە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و پەڕاوی لێکولینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە”.

بەپێی زانیاریەکان کچەکە دەستگیراندا بووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button