بە ڤیدیۆ… چرکەساتی رووداوێکی هاتوچۆ توند لە هەولێر

هاتوچۆی هەولێر، چرکەساتی رووداوێکی هاتوچۆی بڵآو کردەوە کە دوو ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای هەولێر – کەسنەزان، بەتوندی بەیەکدا دەدەن و بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک بە سەخستی برینداربوون.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر، لە بارەی ڕووداوەکەوە رایگەیاند: کاتژمێر 4:45 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەولێر- کەسنەزان شۆفێری تاکسیەک هەوڵیداوە لەشوێن پێچێک پێچبکاتەوە، کە پێچکردنەوە بەو ئاڕاستەیە قەدەغەیە، لەوکاتەدا ئۆتۆمبێلێکی دیکە لەجۆری شۆفرلێت لەدواوە بەخێراییەکی زۆر خۆی بە تەنیشتی تەکسیەکەدا کێشیت و بەهۆیەوە شۆفێری تاکسیەکە و سەرنشینێک کە کوڕ و باوک بون زۆر بەسەختی برینداربوون و زیانێکی زۆری ماددیش بەر ئوتومبێلەکان و رێگاوبان و ستونی کارەبای ڕێگاکە کەوتووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button