هێزی ئاسایش له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان جێگیر ده‌كرێت

لڤین:

بۆ رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنی لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان ھێز جێگر دەکرێن.

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان،لە رۆژی دووشەممە ٩ ی ٨ ی ٢٠٢١وه‌، ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەربەدەزگای ئاسایشی ھەرێم، لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیردەکرێن.”

جێگەی ئاماژە پێدانە، بریارەکە بەمەبەستی رووبەڕووبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنی و ئەوانەیە لەدەرەوەی رێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن ، و ئەم ھەنگاوەش سەرەتایەکی گرنگە بۆ چاکسازی و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button