دوو زەویە نایابەکەی بەرامبەر فڕۆکەخانەی هەولێر درا بە دوو کۆمپانیای دەستڕۆیشتوو

لڤین:

پەرلەمانتارێکی کوردستان،لە گرانبەھاترین شوێنی ھەولێر دوو پارچە زەوی بەڕووبەری ٦٨٠ دۆنم زەوی لە زۆنی زێڕ مابوەوە لە نێوان دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتوودا دابەشکرا، نرخەکەی زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بوو.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ ( شەممە، ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک بابەتێکی بەدواداچوونی لەسەر دوو پارچە زەوی لە گرانبەهاترین شوێنی هەولێر کە دەکەوێت نێوان شەقامی ١٠٠ مەتری و ١٢٠ مەتری بڵاوکردەوەو، نوسیویەتی،” دواجار لە نێوان دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتوودا دابەشکرا، لەڕێگای کۆمپانیای لالاڤەوە دەکرێتە گرانبەھاترین پرۆژەی ھەولێر و ئێستا شۆفڵ و حەفارە کاری تێدادەکات و ئاڵای کۆمپانیاکەیان لەسەر پرۆژەکە ھەڵکراوە.”

دەقی بەدواداچوونەکە:

بەدواداچون

لە گرانبەھاترین شوێنی ھەولێر، بەرامبەر فڕۆکەخانەی ھەولێر، نێوان شەقامی ١٠٠ مەتری و شەقامی ١٢٠ مەتری..

دوو پارچە زەوی بەڕووبەری ٦٨٠ دۆنم زەوی لە زۆنی زێڕ مابوەوە، ململانێ بوو کامیان بیبەن!!

لەماوی ڕابردودا زۆر ھەوڵمدا ئەم زەویە بفرۆشرێت، ئەگەر ٤٠٪‏ بکرایە بە سەوزایی و بە دیزاینێکی شایستە بفرۆشرایەو بکرایە بە پرۆژە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار داھاتی دەبوو بۆ خەزێنەی گشتی(زیاتر لە دوو ھێندی ئەو پارە ئەم کابینە بۆ پرۆژە خەرجی کردوە).

بەڵام دواجار لە نێوان دوو کۆمپانیای دەستڕۆشتوودا دابەشکرا، لەڕێگای کۆمپانیای لالاڤەوە دەکرێتە گرانبەھاترین پرۆژەی ھەولێر و ئێستا شۆفڵ و حەفارە کاری تێدادەکات و ئاڵای کۆمپانیاکەیان لەسەر پرۆژەکە ھەڵکراوە..

کۆمپانیایەکیان نزیکەی ٤٠٠ دۆنم و ئەوی دیکەش ٢٨٠ دۆنمی برد!!

بەشێک لەو پرۆژەی کە سەدان ملیۆن دۆلاریان بۆ کۆدەکاتەوە..

٦٥ باڵەخانەی ٢٠ نھۆمی، نرخی یەک مەتر شوقە ١٥٠٠ دۆلارە، واتە: شوقەیەک ئەگەر ٢٠٠ مەتر بێت ٣٠ دەفتەر!

٧٥٠ ڤێلای ھەزار مەتری، نرخی مەترێک ٢٥٠٠ دۆلارە، واتە: ڤێلایەک(دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلار) ٢٥٠ دەفتەر دۆلار!

ھەندێک ڤێلای زیاتر لە دوو ھەزار مەترەو نرخی مەترێک ٣٠٠٠ دۆلار، واتە: ڤێلایەک (٦ ملیۆن دۆلار) شەش سەد دەفتەر!

لە ئاوی ئیفرازەوە ئاو ڕادەکێشرێت بۆ ڕوبارێکی دەستکرد بۆ ناو پرۆژە! لەکاتێکدا ھەولێر بێ ئاوە!

-قازانجی ئەو دوو کۆمپانیا لەم زەویە بەبێ ئەوەی ھیچ کارێک بکەن زیاتر لە دوو ھێندەی تێچونی شەقامی ١٢٠ مەتریە!

-قازانجی ئەم دوو کۆمپانیا پارەی دروستکردنی ھەزارو ٢٠٠ قوتابخانەیە!

بەمە دەوترێت چی؟ چاکسازی!!

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button