“مامەڵەی کارمەندانی زیندانی دەستگیرکراوانی بادینان دوورە لە بەها ئینسانیەکان”

لڤین:

تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان رایانگەیاند سزادراوانی بادینان زۆر ئەزیەت دەدرێن و فشاری زۆیان بۆ دەهێنرێت مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە.

لە نوسراویکدا کە تیمی پارێزەرانی زیندانیکراوانی بادینان بڵآویان کردووەتەوە و ئاراستەی سەرۆکایەتی هەریم و ئەنجومەنی وەزیران و لیژنەی مافیمرۆڤ و فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانیان کردووە هۆشداری دەدەن لە دۆخی خراپی زیندانیانی بادینان.

تیمی پارێزەران دەڵێت: داواتان لێ دەکەین بە پیر بانگەوازەکەمانەوە بێن کە بارودۆخی تەندروستی و شوێنی حەوانەوە و مامەڵەی کارمەندانی ئیدارەی زیندانی ئاسایشی گشتی هەولێر لەگەڵ سزادراوانی بادینان لەو پەڕی خراپیدایە و دورە لە هەموو بەها ئینسانییەکان و هیچ رەچاوی مافەکانی زیندانیانیان لەگەڵ ناکرێت.

ئەوان داواش دەکەن “بە زوترین کات بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەورانی هەولێر یاخود چاکسازی زەڕکا لە دهۆک کە بەپێی یاسا دوای سزادانی هەر ڕاگیراوێک دەبێ بگوازرێنەوە چاکسازی و وەک هەر زیندانیانی تر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت”.

دەشڵێن “هیچ بیانوویەک نییە بۆ هێشتنەوەیان لە زیندانی ئاسایش و نایاساییشە مانەوەیان لە ئاسایش و پێویستە بە زووترین کات سزادراوان رادەستی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەلایەتی بکرێن “.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button