دوو کۆنتینەر کەرەستەی سێکسی لە بەسرە دەستی بەسەرداگیرا

لڤین:

دوینێ هەینی دەستەی گومرگی عێراق ڕایگەیاند، لە بەندەری ئوم قەسڕ لە بەسڕە، دەستگیراوە بەسەر دوو كۆنتێنەردا كە باركرابوون لە كەرەستەی  سێکسی.

دەستەکە راشیگەیاندووە كەرەستەكان بریتین لە چەند جۆرێك ئامراز و كەرەستەی دەستكرد كە بۆ مەبەستی سێكسی بەكاردەهێنرێن و پێچەوانەی ئاداب و ڕەوشتی گشتیین.

ئەو كەرەستانە لەژێر پێداویستی و كەرەستەی جوانكاریدا شاردرابوونەوە، دوای پشكنینی كۆنتێنەرەكان ئاشكراكراون میدیاکانی عێراقیش لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنیەوە ئاشکرایانکردووە کە كەرەستەكان پێكهاتوون لە ئەندامی نێرینە و ئەندامی مێینەی دەستكرد.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button