فوئاد مەعسوم هۆشداری لە بەردەوامی کێشەکانی یەکێتی دەدات

لڤین:
فوئاد مەعسوم، لە درێژە كێشان وبەردەوامبونی ململانێ و ئاڵۆزیی نێوان ھەڤاڵانمان ھیچ كەس براوە و سەركەوتو نییە بەڵكو ھەموان پێكەوە لەناو كەشتییەكەدا نغرۆ دەبین.
فوئاد مەعسوم ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى یەکێتى، ئەمڕۆ ( هەینی، ٦ی ئابی ٢٠٢١ ) لە پەیامێکدا سەبارەت بە کێشەکانی ئیستای حزبەکەی، ڕایگەیاندووە،” بە نیگەرانیەكی زۆرەوە لای هەموومان ، چەند رۆژێكە (ی،ن،ك) رووبەڕوی بارودۆخێكی نائاسایی بوەتەوە كە هەموو دڵسۆزانی یەكێتی و جەماوەرە نەبەزەكەی ئازارداوە و وایكردوە ھەموان بەپەرۆشەوە چاوەڕێین بە رێگەیەكی ھێمنانە كۆتایی بەو گرژیانە بهێنرێت.”
هەروەها ئاماژەی بەوەیشداوە،” پێویستە ھەموان ئەوراستییەش بزانن لە درێژە كێشان وبەردەوامبونی ململانێ و ئاڵۆزیی نێوان ھەڤاڵانمان ھیچ كەس براوە و سەركەوتو نییە بەڵكو ھەموان پێكەوە لەناو كەشتییەكەدا نغرۆ دەبین و ناتوانین وەڵامی خوێنی شەهیدەكانمان و كەسوكاریان بدەینەوە .”
دەقی پەیامەكە:
هەڤاڵانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یەكێتیە تێكۆشەرەكەمان …
بە نیگەرانیەكی زۆرەوە لای هەموومان ، چەند رۆژێكە (ی،ن،ك) رووبەڕوی بارودۆخێكی نائاسایی بوەتەوە كە هەموو دڵسۆزانی یەكێتی و جەماوەرە نەبەزەكەی ئازارداوە و وایكردوە ھەموان بەپەرۆشەوە چاوەڕێین بە رێگەیەكی ھێمنانە كۆتایی بەو گرژیانە بهێنرێت .
من وەك ئەندامێكی دەستەی دامەزرێنەر و ئەندامی پێشوی سەركردایەتیی و مەكتەبی سیاسیی (ی،ن،ك) لەهەموان زیاتر پەرۆشم بۆ ئەوەی حزبەكەمان رووبەڕوی ھیچ كێشەو ململانێ یەكی ناوخۆی وەھا نەبێتەوە كە زیان بگەیەنێت بە پێگەو سەنگەكەی كە قوربانی و خوێن و ماندوبونی زۆری بۆدراوەو هەروا نەهاتۆتە ئەو ئاستە كە جێگای ئومێدی هەموو كوردێكی دڵسۆزە .
هەمومان دەزانین ئەوەی ئێستا ڕوودەدات دەرەنجامی كۆمەڵێك كێشەیە كە كۆنگرەش بەداخەوە نەیتوانی چارەسەری بكات.
چوارەمین كۆنگرەی گشتیی (ی،ن،ك) لە ھەلومەرجێكی نائاسایدا بەسترا وەك ناچارییەك و دەرباز بون لە ژێر گوشارو زروفێك كە قۆناغی دوای كۆچی دوایی جەنابی مام جەلال بوو كە شۆكێكی گەورەی حزبی لێكەوتبۆوە و بەوەش نەتوانرا خوێندنەوەیەكی واقعیانە بۆ ئەم قۆناغە بكرێ و ئەنجامەكەی بەو جۆرە نەبو كە ھەموان چاوەڕێی بوین .
بەر لە كۆنگرە لەمیانەی كۆبونەوەكاندا پێشنیازم كرد جگە لە ھەڤاڵانی سەركردایەتیی ، (50) ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی لەگەڵ بیست ھەڤاڵ و كادیریی گەنج وشارەزاو بە توانا لەئۆرگانەكانی تر كۆببنەوە تا زۆر بە وردیی بەرنامەیان دابڕشتایە بۆكۆنگرەیەكی دیراسە كراوی زانستیی حزبییانە كە هەموو ئەو ئاستەنگانەی لاببردایە لەرێی سەركەوتنی كۆنگرە ، پێم وایە ئەگەر كاتی خۆی گوێ لەوراسپاردەیە یا پێشنیازە بگیرایە ئەواھەمو كێشەكانی ناو حزبیش چارەسەر نەكرانایە، زۆربەیان چارەسەر دەبون، جگە لەوەی چەند بیرۆكەیەكی تریشمان پێشكەش كرد كەبەسودی یەكێتی تەواو دەبوو ، رەنگەرووبەڕوی ئەم ساتەنەبوینایەتەوە.
بۆیە ئێستا داواتان لێدەكەم ھەموان دور لە ھەر بەرژەوەندییەكی شەخسیی و دور لە ھەر لێكدانەوە و بیركردنەوەیەكی دەستەیی و تەنهاو تەنها بۆ سودی یەكێتی و گەلەكەمان لەخەمی چارەسەركردنی كێشەكاندا بین وە یەكێتیانەو بەسودوەرگرتن لەدونیا بینییەكانی سەرۆك مام جەلال تەنگژەكان بڕەوێنینەوەو هەنگاوی گەورە بهاوین بۆ تەواكردنی ئەوبەرنامانەی یەكێتی بۆ دامەزراوە.
پێویستە ھەموان ئەوراستییەش بزانن لە درێژە كێشان وبەردەوامبونی ململانێ و ئاڵۆزیی نێوان ھەڤاڵانمان ھیچ كەس براوە و سەركەوتو نییە بەڵكو ھەموان پێكەوە لەناو كەشتییەكەدا نغرۆ دەبین و ناتوانین وەڵامی خوێنی شەهیدەكانمان و كەسوكاریان بدەینەوە .
دڵنیابن ھەمومان بە یەكێتییەكەمانەوەو پێكەوە جوانین ودەتوانین ھەمیشە جێی متمانە وشانازی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بین.
بیرتان ئەهێنمەوە كە ھەروەك سەرۆك مام جەلالی مەزن ھەمیشە ئەیفەرمو سەروەریمان…. مانەوەمان…. ،گەشەكردنمان بەندە بەیەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە .
د.فوئاد مەعسوم
6ی ئابی 2021
Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4
Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6
Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7
Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21
Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22
Notice: Undefined index: name in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 44
Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21