سێ تیرۆریستی داعش دەستگیركران

لڤین:

شانەی راگەیاندانی ئەمنی، هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە بۆسەیەكدا سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیركرد كە بەنیازبوون بچنە ناو شاری كەركوك.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، شانەی راگەیاندانی ئەمنی، ئەمڕۆ ( هەینی،٦ی ئابی ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،”  هێزە ئەمنییەكانی عیراق لە دوو بۆسەی جیاوازدا لەهەردوو ناوچەی قەرەتەپەو تركەلان، سێ تیرۆریستی داعشیان دەستگیركرد، كە بەنیازبوون بچنە ناو شاری كەركوك.”

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” تیرۆریستە دەستگیركراوەكان، لەلایەن دادگاوە بە ماددەی چواری تیرۆر، داواكراون و تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی چەندین كردەوەی تیرۆرییستی لەدژی هاووڵاتیان و هێزەكانی عیراق.”

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” دەستگیركردنی ئەو سێ تیرۆریستە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری بووەو چەند هێزێكیشی لە دەستگیركردنیان بەشداربوون.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button