لە گێژاوی بافڵ‌و لاهوردا رێز لە دادگاکان بگرن

وەرگیراوە لە فەیسبووکی شوان محەمەد
لە ٢٠١٧ەوە د. میران کەیسی گەندەڵی لەسەرە بۆ نەتان جولآن، هەردووکتان دەستی متمانەتان دەهێنا بە پشتیداو کاندیدتان کرد بۆ پەرلەمانی عێراق، داواکاری گشتی تۆ چوار ساڵ لەمەوپێش لەکوێ بوویت؟ ئێستاش کە هەر رۆژەی داوایەک دەجوڵێنرێت کێن سکاڵاکارن..
ئێوە دەڵێن قاچاخچێتی بە مادەی خەتەرەوە کراوە، چییە؟ کێ کردوویەتی بۆ خەڵکی هەرێم نەیزانێت؟ ئێوە دەڵێن: بە هەزاران موڵک لەنێوان رێگای سلێمانی- تاسلوجە داگیرکراوە.
کێ کردوویەتی چەند دۆنمە؟ کوا بۆ بە فەرمی نایبەنە دادگا؟ ئێوە دەڵێن: سەرانە سەندراوە، لەکێ سەندراوە؟ چەند بووە، کێ کردوویەتی؟ هەمووان دەزانن لە دەروازە سنورییەکانەوە قاچاخچێتی بۆ بەرپرسانی یەکێتی دەکرا، کێن؟ بایی چەند کراوە، کێ لێی بەرپرسە؟؟
گەر ئەمانە راستە، بڕۆن بە فەرمی لەسەر ئەم موڵکە گشتیانە داوا تۆمار بکەن و رایبەگەیەنن.. نەک لە پەیجە سێبەرەکان شەڕی یەکتر بکەن..؟؟؟
دادگاکان سووک مەکەن کە دادگا سووککرا، دەبێت پرسە بۆ ئەم کۆمەڵگایە دابنرێت.. فەرموو عەلەنیەت بدەن بە هەموو شتێک و چیتان لایە لە تەجاوزات لەسەر موڵکی گشتی هەردوولاتان بیخەنە سەر مێز بۆ ئەوەی خەڵک بیزانێت..!! بەدەر لەوە چاکسازی درۆیەکی شاخدارە..!! چاکسازی لێپڕسراوێتی و شەفافیەت و شەڕی ڕووبەڕووە، شەڕی ژێر بەژێر نییە لە پشت پەردەوە..!

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button