لە چەند رۆژی داهاتوو بابەتی پێدانی کامێراکانی هاتووچۆ بە کەرتی تایبەت یەکلایی دەبێتەوە

لڤین:

ئەفسەرێکی راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی ئاشکرایدەکات، پێشتر قسەیەكی لەو جۆرە كراوە كە كامێراكانی چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل بدرێتە كۆمپانیا و كەرتی تایبەت، بەڵام پێناچێت هێشتا ئەوە بوبێتە بڕیار.

ڕاید بەهمەن عەبدوڵا، ئەفسەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند: تا ئێستا لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە هیچ نوسراو وردەكارییەكمان لەبارەی پێدانی كامێراكانی هاتووچۆ بە كەرتی تایبەت و كۆمپانیا بەدەست نەگەیشتووە و پێدەچێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بابەتە بەتەواوی ڕوونببێتەوە بە چ شێوازێك ئەو بابەتە یەكلایی دەكرێتەوە.

ناوبراو لە لێدوانێکدا بە تۆڕی هەواڵی سلێمانی راگەیاند: پێشتر قسەیەكی لەو جۆرە كراوە كە كامێراكانی چاودێری خێرایی ئۆتۆمبێل بدرێتە كۆمپانیا و كەرتی تایبەت، بەڵام پێناچێت هێشتا ئەوە بوبێتە بڕیارو  لە لایەن كۆمپانیاوە سەرپەرشتی كامێران بكرێت، چونكە تائێستا لەلایەن كارمەندانی هاتووچۆوە سەرپەرشتی دەكرێن.

دوینێ عەلی حەمە ساڵح بڵاویکردەوە  كامێراكانی هاتووچۆ دەدرێنە كەرتی تایبەت وەک سەرەتاش لە سڵێمانی جێبەجی دەکرێت، بۆ ئەوەس پرسیاری ئاراستەی وەزیری ناوخۆ کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button